سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی G20 هەڵوەشاندەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی G20 هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لە 9 بۆ 10ی مانگی 9 لە هیندستان بەڕێوەبچێت بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حکومەتی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پێدرۆ سانچێز بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی G20 تووشی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە"، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە گەڕاوەتەوە و بۆیە سەرۆک وەزیران ناتوانێت بچێتە نیودەلهی پایتەختی هیندستان.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سانچێز کە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئێستا لە دۆخێکی باشدایە و لە ماڵەوە بەردەوام دەبێت لە کارکردن، ئاماژە بەوەش کراوە کە ئیسپانیا لە کۆبوونەوەی G20 لە لایەن وەزیری دەرەوە جۆزێ مانوێل ئەلبارێس و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابووری نادیا کالڤینۆوە نوێنەرایەتی دەکرێت.
