رۆناڵدۆ هەنگاوێکی مرۆیی بەپەلەی گرتەبەر بۆ پشتیوانیکردن له لێقەوماوان
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوێکی مرۆیی بەپەلەی گرتەبەر بۆ پشتیوانیکردن له لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی مەغریب کە زیانیان بەرکەوتووە.
ڕۆژنامەی مارکا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، کە هێرشبەری یانەی نەسری سعودی بڕیاری داوە میوانداری ئەو کەسانە بکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و لە هۆتێلەکەی خۆی "پێستانا" کە دەکەوێتە شاری مەراکیش لە وڵاتی مەغریب میوانداریانی کرد، هاتووەش، کەئەم هۆتێلە دەرگای خۆی کردەوە وەک پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووخانی ماڵەکانیانەوە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.
جێی ئاماژەیە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی مەغریبی گرتەوە، لە کاتێکدا بوومەلەرزەکە بووە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس.
لەدوای بومەلەرزەکە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لەسەر شاقام و جاددەکانی مەغریب دەنوون بەهۆی زیان گەیشتن بە ماڵەکانیان و شوێنی نیشتەجێ بوونیان.
