بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری لەبارەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت ڕوونکردنەوەی دا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی كشتووکاڵی عەربەت ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە (18ـی ئەیلولی 2023)، پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون”.
هاتووەش، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین، بۆ هەموو لایەک ڕووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە ب ەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.
