ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی گەشبینی بە مەحەممەد سودانی دەخاتە ڕوو
ديارتريين ئەو بابەتانەی کە لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی هاتووە پاش ئەو گفتوگۆیەی کە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى ئەنجامیدا، کە تیایدا هاتووە، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەحەممەد شەیاع سودانى هیوادارە جیهان ڕازی بکات بەوەی کە دەتوانێت کێشە درێژخایەنەکانی وڵات لە گەندەڵی و ناسەقامگیری سیاسی چارەسەر بکات و عێراق بکات بە هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی نەتەوە یەکگرتووەکان"، هەروەها ڕۆژنامەکە جەختی کردەوە، کە سودانی بەرهەمی دامەزراوەکانی دەوڵەتە و لە هاوڵاتیان و داواکانیان تێدەگات، هەروەها هاتووەش، کە سودانی نەوەی دووەمە لەو سیاسیانەی پاش سەردەمی سەدام، کە نزیکترینن لە خەڵک و تێدەگەن کە شەقام گۆڕانکاری دەوێت.
هاتووەش، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەممەد شەیاع سودانى یەکەم سەرکردەی عێراقییە لەدوای داگیرکەرییەکی ئەمریکاوە لە ساڵی 2003ەوە، تەواوی ژیانی لە عێراقدا بەسەر بردوە و هەرگیز بەجێی نەهێشتوە، سەرەڕای ئەوەی کە سەدام حوسێن فەرمانی لەسێدارەدانی باوکی داوە.
لە تەواوی دەقی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز هاتووە: سودانی توانی پشتگیری عێراقییەکان لە زۆربەی پێکهاتە سیاسییەکان بەدەست بهێنێت و ڕوون و جددی و پراگماتیکی دەرکەوتوە، هەروەها سودانی پلان دادەنێت بۆ داوای یارمەتی کردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی گۆڕانکاریی ژینگەیی توند کە دەبێتە هۆی وشکەساڵی و بە بیابان بوون، جەخت کراوەش کە سودانی هەوڵدەدات وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بکاتەوە و هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بەهێز بکات بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانی ژێرخانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هاتووەش، کە سودانی لە کێشەی وزە تێدەگات و ئامانجی ئەوەیە عێراق زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت لە بواری وزەدا و ناتوانرێت بۆ هەمیشە پشت ببەسرێت بە گازی هاوردەکراو.
سودانی دەڵێت ئەو ڕاستییە و ناڵێت کە بە تەواوی گەندەڵی بنبڕ دەکات، بەڵام گرنگە ویستی ڕاستەقینەی هەبێت و دوودڵ نەبێت لەوەی هەرکەسێک تێوەگلابێت لە گەندەڵی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.
