مەحەممەد شەیاع سودانى لە نیویۆرک لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز کوبووە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى لە نیویۆرک لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا "ئۆلاف شۆڵتز" کوبووە، لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خولی حەفتا و هەشتەمینیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهڕاگهیێندراوێكدا ڕایگهیاند، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەوەی کە گەشەیەکی ڕوون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچوون لە پلانی کار کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەوانە جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە کە لەگەڵ کۆمپانیا سیمینز بۆ وزە واژۆکراون، هەروەها خواستی عێراق دەربڕی لە پەرەپێدانی هاریکاری لە بواری وزەی پاک و نوێبووەوە".
سودانی ئاماژەی بەو سەردانە کرد، کە شاندە عێراقییەکان بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە، لە نێویاندا شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە کەرتی تەندروستیدا بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی نەخۆشخانەکان، و خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە کۆنفرانسی بەغداد کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
لەلایی خویەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانی جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کار کە لەسەری ڕێککەوتوون، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق و فراوانکردنی و تەواوکردنی گرێبەستەکان لە کاتی خۆیدا، ئەمەش ئاماژەی بە ئامادەیی ئەڵمانیا کرد بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ عێراق لە بواری وزە و وەبەرهێنانی گازدا.
شۆڵتز ستایشی سیاسەتەکانی سودانی کرد کە پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەقامگیرییەکی ڕوونیان لە وڵاتەکەدا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە سەردانە نزیکەکەی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا کرد بۆ عێراق، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنی عێراق.
