سودانی بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی ئەفسەران کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى ئەمرۆ شەممە (30 ئەیلولی 2023) بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی 28ی پەیمانگای باڵا و خولی 53ی پێگەیاندنی ئەفسەران کرد، کە لە بینای پەیمانگاکە لە بەغدای پایتەخت و بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ بەڕێوەچوو.
لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا سودانی وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە ئەفسەرە دەرچووەکانی ئەم خولە کرد و جەختی کردەوە لەوەی کە پێگەیاندنیان بۆ لە ئەستۆ گرتنی بەرپرسیارێتی و بەرگریکردنە لە عێراق و خەڵکەکەی لە دژی هەموو مەترسییەک، هەروەها لەسەر هەمان ڕێچکەی ئەو ئەفسەرانەی پێشویان بەردەوام دەبن کە بەرگرییان لەم خاکە کرد لە سەختترین و بێ هیواترین بارودۆخدا.
لە دەقی وتارەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هاتووە: ئەمڕۆ ئێوە یەکەم هەنگاو دەنێن لە ڕێگای بەرپرسیارێتیدا، ئەمەش پێویستی بەوەیە شایستەی هەڵگرتنی بن، زۆرێک لە ئێوە ئەرکەکانی خۆتان لە فەرمانگە مەدەنییەکان جێبەجێ دەکەن، کە گرنگیان کەمتر نییە لەوەی ئەفسەرەکان لە سەنگەری شەڕدا ئەنجامی دەدەن، ەتیشی: ئاسایشی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێدەکات کە خزمەتگوزاری گشتی بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین، و هاوڵاتی هەست بكات کە دەوڵەت گرنگی بە کاروبارەکانی دەدات و ئاسانکاری بۆ کارەکانی لە فەرمانگەکان بکات، جەختی کردەوە، کە پێویستە بنەماکانی مافی مرۆڤ لە کردارەکانی ڕۆژانەی ئەفسەری ئاسایش و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا هەبێت.
سودانی ڕاشیگەیاند: تیرۆرستان ئێستا یێچ هێزێکیان نییە و بووەتە گروپی
بچووک و ترساو و شاراوە، هەروەها پێویستە هێزە ئەمنییەکانمان لە ئاستێکی بەرزی ئامادەکارییدا بن، و پلانەکانیان لەسەر لایەنی پێشوەخت بێت و بەپێی داتای هەواڵگری بنیاتی بنێن.
وتیشی: مەترسی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان کەمتر نییە لە بەرەنگارییەکانی تیرۆرستانی داعش، چونکە هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکات و پارەی بازرگانییەکەی بۆ دارایی تیرۆر دەقۆزرێتەوه و پێویستە هەوڵەکان دوو هێندە بکرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و کاربکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکانی باندە سنوور بەزێنەکان.
سودانی لەبارەی چاکسازی وتی: چاکسازی لە دامەزراوەی ئەمنیدا لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە، بە دووبارە بنیاتنانەوەی پێکهاتەکانی و هاوسەنگ بوون لەگەڵ نوێترین پێشهاتەکانی ڕاهێنان و تەکنەلۆژیای ئەمنی، لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە، هەروەها حکومەت کاری کرد بۆ پێگەیاندنی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی 34 هەزار کەس لەوانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشایەوە، جەختی کردەوە کە گرێبەست لەگەڵ دەیان هەزار کەس کرا بۆ ئەوەی کەسانی نوێ بخەنە ناو دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و پێکهێنانی لیوای نوێی لە پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی پاراستنی یاسا.
