دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە پەرستارێکی لە بەغدا کوشت
دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە پەرستارێکی لە بەغدا کوشت.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لەژێر سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشمەری، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری زانیارییان پێگەیشت سەبارەت بە تیرۆر کردنی هاوڵاتییەک کە وەک یاریدەدەری پزیشک لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری بەغدا کاردەکات بەهۆی ڕوودای تەقەکردنەوەیەک کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی"، ئاماژە بەوەشکرا، "تیمێکی هەواڵگری تەکنیکی لەگەڵ هێزێکی تایبەت و بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی پێکهێنران و لە ماوەی سێ کاتژمێردا هێزەکانی دەزگای هەواڵگری توانیان بکوژەکە دەستگیربکەن و دەستبگرن بە چەکەکە و هەموو ئەو کەرەستانەی کە پەیوەندیان بە تاوانەکە هەبووە"، ڕونيشيکراوە، "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژەکە، دانی بەوەدا نا کە تەقەی لە پەرستارەکەی ناو دەرمانخانەیەک کردووە لە کاتی کارکردن لە کارەکەیدا"، هەروەها لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانەوە دەرکەوتووە کە ناکۆکییەکی خێزانی هەیە و بکوژەکە لە ئێستادا ڕەوانەی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار کراوە.
