حەیدەر عەبادی پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستینییەکان دەربڕی
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە داگیرکردنی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی مافەکانی گەلان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی لە مافی فەڵەستینییەکان بکات و ئیسرائیل ناچار بکات پاشەکشە بکات.
حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا وتی: "پشتیوان لە مافی فەڵەستینییەکان دەکەین بۆ خاک و دەوڵەت و مافەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەدەستهێنانی ئازادی و سەروەری"، عەبادی وتیشی: "داگیرکردنی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی مافەکانی گەلان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافی فەڵەستینییەکان بکات و داگیرکەر ناچار بکات فەلەستین چۆڵ بکات"، هەروەها جەختی کردەوە کە "مێژوو سەلماندوویەتی کە مافەکانی گەلان لە دژی هەموو داگیرکەر و ستەمکار ئێک سەردەکەوێت".
