نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق کۆبوونەوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی میدیایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، له ديدارهكهدا باسيان له په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد كه ڕووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه، له‌مباره‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێوستيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌ك ههڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، هەروەها دۆخى سوريا و كه‌مپى هۆل و گرنگی پاراستنى سه‌قامگيرى، دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
