پاڵاوتنی یۆرۆ.. کرواتیا بە وێڵز دۆڕا وتوركياش سەرکەوتنی بەدەستهێنا
پاڵاوتنی یۆرۆ وێڵز بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کرواتیای بردەوە و تورکیاش لە لاتیڤیای بردەوە
لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی کرواتیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی وێڵز.
لە گێمی یەکەی یاریەکەدا ئاستی هەردوولا تا رادەیەک لەیەکتر نزیک بوو، چەند هەوڵێکی گۆڵکردن بینرا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتونەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن ئەنجامی تایمی یەکەم بە سفر بەرامبەر سفر کۆتایهات.
لە گێمی دووەمدا و هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا هەڵبژاردەی وێڵز لە رێی هاری وێڵسن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە خولەکی 47 زۆری نەخایاند و لە خولەکی 60 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، پاش ئەم گۆڵە یاریزانانی کرواتیا تەواوی هەوڵی خۆیان خستەگەڕ و تا لە خولەکی 75 لە ماریۆ پاسالیچ گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاشان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان بەڵام سەرکەوتو نەبوون و یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی وێڵز کۆتای پێهات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی وێڵز هاتە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ، کرواتیاش بە هەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی سێیەمەی کۆمەڵەکە دێت.
لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی تورکیا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە لاتیڤیای بردەوە ژمارەی خاڵەکانی گەیاند بە 16 خاڵ و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ یۆرۆی 2024
لە یارییەکی تری کۆمەڵەی پێنجەمدا هەڵبژاردەی چیک میوانداری دوورگەکانی ڤارۆی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یاریەکەی لێبردەوە و بە یانزە خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی جێگیربوو.
