سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی له ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەحمەد ئەبو غەیت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین دۆسیەکانی ئێستای عەرەبی و بارودۆخی ناوچە عەرەبییە داگیرکراوەکان خرانەڕوو بەهۆی هێرشی زایۆنیستەکانەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخە مرۆییە خراپەی کە گەلی فەڵەستینمان لە کەرتی غەزە ڕووبەڕووی دەبنەوە".
سودانی هەڵوێستی نەگۆر و بنچینەیی عێراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە مافی فەڵەستینییەکان لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر خاکی نەتەوەیی و گرنگی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی خاکی فەڵەستین لە هەوڵەکانی سڕینەوەی ناسنامەی مێژوویی و دەستکەردن بەسەریدا لەگەڵ نیشتەجێبوون کە لەلایەن قەوارە زایۆنیستەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
هەروەها جەختی لە پشتیوانیکردنی عێراق کردەوە بۆ سەقامگیری هاوڵاتیانی سڤیل لە کەرتی غەزەی گەمارۆدراو و هەموو هەوڵە فریاگوزارییەکان کە لەلایەن برایان و دۆستانەوە ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی جددی و بەرپرسیارانە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ خۆ بەدوورگرتن لە کارەساتی مرۆیی کە کاریگەری لەسەر بناغەی بوونی فەڵەستینییەکان دەبێت لە وڵاتە داگیرکراوەکەیاندا.
