سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا-وە پێگەیشت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا-وە جۆو بایدن، و تیایدا تاوتوێی پێشهاتە مەیدانییە بەردەوامەکانی خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان لە سەر گرنگی کۆکردنەوەی هەوڵەکان و كارى هاوبەش کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکە، جگە لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پێی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات".
هەر لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لەسەر پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و فراواننەکردنی بازنەی شەڕ کردەوە، کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج و هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی جێگیر و بنچینەیی عێراقی نوێکردەوە بەرانبەر ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات و ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەکان کردەوە لە گەڵ گەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی کەرتی غەزە پێویستیان پێیەتی، چونکە تووشی جەنگ و گەمارۆی نادادپەروەرانە دەبنەوە.
سودانى ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر غەزە توڕەیی خەڵکی ناوچەکە و جیهان دەوروژێنێت.
