كۆمسیۆن: فۆڕمی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان په‌سه‌ندكرا
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، فۆڕمی تۆماری كۆتایی ده‌نگده‌ران بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان و لیستی ناوی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌سه‌ندكراوه.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ی كۆمسیاران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فۆڕمی كۆتایی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان و لیستی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ربڕیوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تۆماری ده‌نگده‌ران له وێستگه‌كانی ده‌نگدانی گشتی گه‌یشتوه‌ته سى و پێنج هه‌زار و پێنسەد و پەنجاو سێ وێستگه، له‌كاتێكدا له وێستگه‌كانی ده‌نگدان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوه‌ته دو هه‌زار و سێسەد و شەست و حەوت، هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان گه‌یشتوه‌ته سەد و بیست وێستگه، بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌كیش تۆماری ده‌نگده‌رانی كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
