چەند فڕۆكه‌خانه‌یەکی فه‌ره‌نسا به‌هۆی گومانی هه‌بوونی بۆمب چۆڵكران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی گومانی هه‌بوونی بۆمب له چواردە فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌شتیان چۆڵ كراون و به‌هۆی رێكاره‌كانیشه‌وه 130 گه‌شت هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی دیكه‌یش دواخراون.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژەیان به‌وه کرد، هه‌ر یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی برێست، كاركاسۆن، رێن، تارب، بۆردۆ – میرینیاك، بێزییه، مۆنۆپۆڵییه و نانت چۆڵ كراون و گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی فه‌ره‌نسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ دراوه و گومانه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی بۆمب له هه‌ر یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌خانانه‌دا به‌هه‌ند وه‌رگیراون، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نانت دووجار زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێ داوه.
