سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نادیە موراد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا رفێندراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردن ودیاریكردنى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بن.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2023/10/19، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکداگوتی، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له نادیە موراد، چالاكڤانى ئێزدى،هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و سه‌رۆكى رێكخراوى "ده‌ستپێشخه‌ریى نادیە" كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، له دیدارێكدا دۆخى کوردانی ئێزدی و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاوارهئێزدییهكان له كه‌مپه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان له شنگال و ناوچه‌كه، رۆڵى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆیارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى ئێزدییان و رێوڕه‌سمى دوێنێی كردنه‌وه‌ى مۆنیومێنتى قوربانییانى ئێزدییانله شنگالیان تاوتوێ كردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌بوونى ئارامى و سهقامگیریىناوچهكانى ئێزدییان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره ئێزدییه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان، "ههروههاباسیان له ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و چۆنیه‌تیى هاوكاریكاردنیان كرد و سوپاسى ئهووڵاتانهیان كرد كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت یارمه‌تیى ئێزدییان ده‌ده‌ن."
نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى ده‌ستخۆشى له ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمى دوێنێى یاده‌وه‌ریى قوربانییانىئێزدى، جه‌ختى له گرنگیى بهدۆكیومێنتكردنى تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر به ئێزدییان و هه‌وڵدان بۆرێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه كرده‌وه."
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "دووپاتى كرده‌وه كه تا رفێندراوێكى ئێزدىمابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردن و دیاریكردنى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بن."
