پەرلەمانتارێک دوایین پێشهاتەکانی یاسای نوێی مووچه ئاشکرا دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد عنوز ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت به گۆڕانکاری له مادەکانی یاسای نوێی مووچه ئاشکرا کرد.
عنوز لە لێدونێکی بۆ ئاژانسی( موتەڵع )رایگەیاند:-"لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری ئەو لیژنەیەی کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێکهێنراوە لەسەر یاسای پێوەری مووچە و بۆی دەرکەوت کە داتای پێشوو هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021"،هەندێک گۆڕانکاری گەورە هەبوون کە ڕێگرن لە هەموارکردنەوەى یاساكه بە بەتایبەت دامەزراندنی نوێ، کە بەربەستێکی گەورە بوون لەبەردەم یاسادا."
عنوز بەدووری زانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێستادا لەلایەن لیژنەی شارەزاوە ئەنجام بدرێت، چونکە یاساکە پێویستی بە تەرخانکردنی بودجەی دارایی گەورە هەیە، کە لە بنەڕەتدا لە بودجەی گشتیدا بەردەست نییە."
پەرلەمانتارەکە داوای لە حکومەت کرد "بەخێرایی و بەپەلە هەموارکردنەوەی یاسای نوێی پێوەری مووچە بکات بە مەبەستی بڕیاردان لەسەری و دواتر سەیری بەدەستهێنانی تەرخانکردنی دارایی و دروستکردنی هاوسەنگی بکات لە نێوان یاساکانی دیکەدا لەڕووی جیاوازییەکانەوە."
