کارکردن لە نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر پیێ دەنێتە هەنگاوی خێراتر
کارکردن لە نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر پیێ دەنێتە هەنگاوی خێراتر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر لەگەڵ ئەحمەد جونێد سروش بەرپرسى کلتووری رێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق سەبارەت بە پرسی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە بەرنامە و کارى هاوبەشى ئایندەیی نێوان هەردوولا کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هاتووە، هەردوولا هیوایان خواست بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکومەتی ههرێمی كوردستان و کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران ئاستى پڕۆژەکان فراوانتر بکەن، هەروەها بەرپرسى کلتووری یونیسکۆ لە عێراق، باسی لە کار و بەرنامەکانیان لە نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر کرد و گوتى: پاراستنی شوێنەوار و کەلەپووری قەڵات کە ئێستا بۆتە میراتێکی جیهانی ئەولەویەتە بۆ یونسکۆ و هەوڵ دەدەین بە باشترین شێواز و دیزاین کارەکانی تێدا جێبەجێ بکەین و لە ئایندەیەکی نیزیکیشدا قەڵاتی هەولێر بکەینە رووگەیەکی دێرین و مێژوویی جیهانی کە گەشتیار لە هەموو جیهان ڕووی تێبکەن.
