قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینه ساخته‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات
قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینه ساخته‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و هۆشداری دا لە ئەگەری له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "پاش به‌دواداچون و پشكنین بۆ ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه‌ی له بازاڕدا به نرخی هه‌نگوینی سروشتی به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نین".
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی زۆربونی ئه‌و هه‌نگوینه ساختانه‌ی له بازاڕه‌كاندا به نرخی هه‌نگوینی سروشتی به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كان به‌دواداچونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ده‌ستكرده‌كانی ناو بازاڕ كردوه و نمونه‌یان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی كردوه بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه له جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه، وتیشی: یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته (شیله‌ی گلوكۆز)ـه، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نمونه‌ی هه‌نگوینه ساخته‌كان، به‌نوسراو قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگاداركردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره (1061)ـی ساڵی (1984)ـی عێراقی كردوه كه "بۆ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو رێگا پێدراو نییه، به‌ڵام ئه‌و جۆره شیله بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه ئاساییه"، هه‌ربۆیه به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له دووكان و ماركێته‌كان كه شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵ كراوه بۆ خواردن شیاو نییه‌و رێگه نادرێت بفرۆشرێت.
