وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی (27ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیەندراوێکیبڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە روفاتی 171 کەس لە شەهیدانی ئەنفال لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانیبیابانەکانی سەماوە، لەگەڵ چەندین رێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان و بەغداگفتوگۆیان کردووە و گەیشتینە ئەو بڕیارەی کە لەڕێی ئەم راگەیاندراوەوە داوا لەو کەسانە بکەن کهبانگەشه ئەوە دەکەن کەسوکاری شەهیدەکانن، لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوەوە لەماوەی 15 رۆژدا دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA)،لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینە، بەپێی ئەنجامەکەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەرگەڕاندنەوەی روفاتەکان دەدرێت بۆ هەرێمی کوردستان و زێدی خۆیان.
بۆیە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان داواکارن لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ وگەرمیان کە هێشتا روفاتی کەسوکاریان نەهێنراوەتەوە، هاوکاریان بن لە پێدانی سامپڵ بۆ پشکنینی دیئێن ئەی (DNA)لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە.
بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر دەتوانن لەڕێی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن بە لیژنەیتایبەتمەند.
ژمارە تەلەفۆن:
گەرمیان 07719492754
چەمچەماڵ 07503373577
ئیمەیڵ:
ministrymartyrs@ gmail.com
