بایرن میونشن بە هەشت گۆڵی بێبەرامبەر لە دارمشتاتی بردەوە
لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا میوانداری یانەی دارمشتاتی کرد.
لە تایمی یەکەم لە خولەکی چوار جۆشوا کیمیچ بە کارتی سور دەرکراو و لە خولەکەکانی 21 و 41 ناوبژیوان دوو یاریزانی یانەی دارمشتاتی دەرکرد کە یاریزانەکان بریتی بوون لە کلاوس گجاسۆکا و مانی ماجلیکا بوون.
لە تایمی دووەم لە خولەکەکانی 51 و 56 یانەی بایرن میونشن لە لەلایەن هاری کەین و لیرۆ سانی دوو گۆڵ تۆماربکات و لە خولەکەکانی 60 و 64 و 69 جەمال مۆسیالا و سانی و هاری کەین سێ گۆڵی تریان تۆمارکرد ، بایرن بەردەوام بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکەکانی 71 و 76 و 88 یانە باڤارییەکە سێ گۆڵی تری تۆمارکرد لەلایەن مولەر و مۆسیالا و هاری کەین.
سەرەنجام بایرن میونشن بە هەشت گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندوە 23 خاڵ و بە شێوەییەکی کاتی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبینرێت.
