ئایدن مەعروف:نابێت دەستێوەردانی سیاسی لە پرسی کۆتاکان بکرێت
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆتاکان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، داواش دەکەن دەستوەردانی سیاسی لە پرسی هەڵبژاردنی پەیوەست بە لایەنە سیاسی پێکهاتەکانی نەکرێت، وە سکاڵای پەیوەندیدار بە یاسای هەڵبژاردن لە دادگای فیدڕاڵی بکشێنرێتەوە.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا کە 25ی مانگی (شوبات/2)ی ساڵی داهاتو بکرێت، بە شێوەیەک مافی کۆتاکان پێشێل نەکرێت و پێشنیاز دەکەن یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2018 بەکاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستێوەردانی سیاسی لە پشکی کۆتاکان ناکات و داوا دەکەن ئەو سکاڵایەی لە دادگای فیداڕلی لە دژی کۆتاکان لەیاسای هەڵبژاردن بەرزکراوەتەوە رەتبکرێتەوە، پرسی موچە بە پلەی یەک حکومەتی بەغدا لێی بەرپرسیارە و کراوە بە فشارێکی سیاسی لەسەر هەرێم.
ئەوەشی خستەڕو، دەبێت کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، چونکە بونی نەتەوەکان لە هەرێم و عێراق گرنگە لە پرۆسەی سیاسی هەردو قەوارەکەدا.
