سودانى سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای دانیشتوان دەکات
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێویستیڕەنگدانەوەی سیاسەتی دانیشتووان لە پلانەكانی وەزارەتەكاندا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا رايگەیاند: محەممەد شیاع سودانیسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووانی كرد، لەوماوەیەدا ئەو پرسانەی لە بەرنامەی كاردا بوون تاوتوێ كران و هەندێك ڕاسپاردە كران ئاماژەیبەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تەواوكردنی جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ونیشتەجێبوون كرا و ئەو ڕاسپاردانەی خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەنجومەنیعەرەبی بۆ دانیشتووان و گەشەپێدان دەرچوون، جگە لە ڕێكارەكانی پەیڕەوكردنی تا جێبەجێكردنیبەڵگەنامەی سیاسەتی نیشتمانی دانیشتووان 2023.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە: پێویستە سیاسەتی دانیشتووان لە پلانەكانیوەزارەتەكاندا ڕەنگ بداتەوە، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەرزكردنەوەی پێوەرەكانی پەروەردە،تەندروستی، كار، و نیشتەجێبوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشنیاركرا گرنگی بە ئاسانكاریی پێداویستییەكانیكەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت، لە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەیلە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە لە لایەنی پەیوەندیدار بە پێشكەشكردنی چاودێری و چاكسازیی كارگێڕیو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاماژە بەوە دەكات كە پێشنیاركرا پشتگیری لە كارەكانی دەستەیچاودێری منداڵان و دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامی بكرێت، هەروەها پەرەپێدانیتواناكانی پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری تەندروستی زاوزێ لە دامەزراوە تەندروستییەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆبوونەوەكە پێشنیاری پاڵپشتیكردنی جێبەجێكردنی ستراتیژینیشتمانی تەندروستی قوتابخانەكان لە قوتابخانە ناوەندییەكان بۆ كچان و كوڕان كرا، جگە لەتەرخانكردنی بودجەی گونجاو لە سندوقی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بۆ پشتگیریكردن لەجێبەجێكردنی بەرنامەكانی گەشەپێدان كە پەیوەندییان بە میحوەرەكانی سیاسەتی دانیشتووانەوە هەیە.
