ئومێد خۆشناو پێشوازی کرد لە شاندێكی باڵای عێراقی تایبەت بە دۆسیەی پەنابەران
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئاسایشی نیشتمانی عێراقرایدهگهیهنێت، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به زۆر ڕهوانهكردنهوهیئاواره و په‌نابه‌ران نیین و ده‌شڵێت، "مه‌سرور بارزانی به‌هێزه‌وه نیازی پاكه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن لهگهڵبهغدا و نه‌هێڵان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئومێد خۆشناو پێشوازی له شاندێكی باڵای لیژنه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی فیدڕاڵیتایبهت به دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی یاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ئاسایشینیشتیمانی عێراق و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی كۆچبه‌ران و ئاواره‌كانی سنوری پارێزگایههولێر كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاندی میوان، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ هه‌مو ئه‌و هاوكاری ویارمهتییهی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر به بێ هیچ جیاوازییه‌ك پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كراوه وئامادهیشی نیشاندا بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی پێویست له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر، ستایشی ئه‌وئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت كرد كه هاتۆته ئاراوه وڕایگه‌یاند، "مایه‌ی شانازییه بۆ هه‌مو گه‌لی عێراق".
له‌لای خۆشیه‌وه، ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند، "سه‌رباری دۆخی سه‌ختی ئابوری، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم وپارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ویستومانه باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ین، دڵنیاتاندهكهینهوه كه هه‌ولێری پایته‌خت هه‌میشه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوه بۆ ئاواره و لێقه‌وماوان و هه‌مو ئه‌وانه‌شی له‌ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه ڕویان كردۆته شاره‌كه‌مان، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شاریلهباوهشگرتنی هه‌موانه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به زۆرڕهوانهكردنهوهی ئاواره و په‌نابه‌ران نیین، به‌ڵكو خواستی ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئاواره وپه‌نابه‌ران به ئاره‌زومه‌ندانه و دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان".
ئومێد خۆشناو وتیشی، "ئه‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و ههولێریپایتهخت به‌تایبه‌ت هاتۆته ئاراوه كه ئه‌مڕۆ بۆته مایه‌ی شانازی هه‌مو گه‌لانی عێراق، دۆخی سهختیدارایی و هه‌مو ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی به‌و هۆیه‌وه ڕوبه‌ڕومان بونه‌وه و شه‌ری تیرۆستانی داعش نه‌بوایه،هه‌رێمی كوردستان و پایته‌خته‌كه‌ی پێشكه‌وتنی زیاتریان به‌خۆیه‌وه ده‌بینی".
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، باس له بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتیی كرا و تیشك خرایه سه‌ر دواینگۆڕانكارییهكان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه پارێزگاری هه‌ولێرئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "گه‌لانی عێراق به‌گشتیی ماندون و پێویستیان به سه‌قامگیری و حه‌سانه‌وه هه‌یه، به‌بڕوای ئێمه‌ش ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبونیئهو سه‌قامگیرییه".
باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌هێزه‌وه نیازی پاكه بۆ گهیشتنبهڕێككهوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌هێڵان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان".
