به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ کوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه راگه‌یاند
شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ کوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه راگه‌یاند.
لەم بارەیەوە، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاشکرای کرد كه كارمه‌ندێکی ئاسایشی قەزای به‌رده‌ڕه‌ش له‌لایه‌ن خێزان و برایه‌كەییه‌وه كوژراوه و هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، هێمن سلێمان ئەمڕۆ دووشەممە (30ـی تشرينی یەکەمی 2023) لە کۆنگرەیەمی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی پۆلیس و ئاسایشی گشتیی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ركه‌وت کە كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش به چه‌قۆ له‌لایه‌ن برایه‌كه‌ییه‌وه كوژراوه و خێزانی قوربانیەکە هاوكار بووه لە ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه.
هێمن سلێمان باسی له‌وه كرد كه "كاتژمێر 02:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه (28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، ته‌رمی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه ناوی (ئه‌ركان خه‌یره‌دین)ـه، له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له گه‌ڕه‌كی مه‌عروفی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه".
وتیشی: "خێزان و برایه‌كەی پێشتر پلانی كوشتنییان داڕشتبوو، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، براكه‌ی هاتووه به چه‌قۆ كوشتوویه‌تی و هەردووکیان دانیان بە تاوانەکە نا".
