عەمار حەکیم وسەرۆک کۆمار جەختدەکەنەوە لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا
سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عەمار حەکیم، ئەمڕۆ یەکشەممە، جهختیان کردەوە کە هەڵبژاردنهكان لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت.
حەکیم لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشوازیمان لە سەرۆک کۆماری کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کرد، و باسمان لە پێشهاتەکانی سهر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرد وچۆنیهتی بەدەست هاتنی سەقامگیری وپاراستنی و گۆری بۆ سەقامگیری هەمیشەیی.
ههروهها نووسیویهتی: ئێمە هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانیكردن لە دۆزی فەلەستین دووپاتکردەوە و ئێمەش لەگەڵ بهڕێزیان داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکان و دەستبەجێ ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان و کۆتایی هێنان بە دۆخی دوو پێوهری.
حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت بەهۆی کاریگەرییەکانیان لەسەر گەڕاندنەوەی لامەرکەزییەت لە سیستەمی سیاسی و دابەشکردنی تواناکان لە نێوان شارەکاندا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، داوامان كرد کێبڕکێ لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری بێت ودوور كهوتنهوه لهناوزڕاندن و جەختمان لەسەر زمانی گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێمدا، و ڕوونی کردەوە کە دەستوور بەرژەوەندییەکانی هەمووانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی نیشتمانیدا لەبەرچاو گرتووە.
