وەزیری کۆچبەران پێشوازیکرد لە شاندێکی خەڵکی شنگال
وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فایق جابڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە ،داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە بوار بە ئاوارەکان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان. وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند" وەزیری کۆچبەران ئیڤان فایق جابڕو لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە شاندێکی خەڵکی شنگال. لەمیانەی دیدارێکدا جابرو جەختیلەوەکردەوەکە ئاوەدانکردنەوەی شنگال لەپێشینەی کارەکانی حکومەتە و هەروەها حکومەت پشتیوانی سەقامگیری دەکات و خواستەکانی ژیان بۆ خێزانە گەڕاوەکان دابیندەکات ولەناوچەکانی گەڕانەوەیان پڕۆژەی بەداهات دروست دەکات. هەروەها داواشیکردلە حکومەتی هەرێم کە هاوکاری بکات لەگەڵ وەزارەتی کۆچبەران و بواربدات بە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان ئەوانەی کە خوازیارن بەویستی خۆیان بگەڕێنەوە. لەلایەن خۆشیانەوە شاندەکە کۆششەکانی وەزیری کۆچبەرانی بەرزنرخاند کە پشتیوانی لەسەرجەم پێکهاتەکانی عێڕاق دەکات بەتایبەتی خەڵکی شنگال.
