دەستگیرکردنی چوار بازرگانی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئاسایشی شارەزور بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە قەزای سەیدسادق چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 22 جۆر دەمانچەی تورکی بێ مۆڵەت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی شارەزور، دوای چاودێریکردن و بەدواداچون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 24ی مانگی تشرینی یەکەم لەقەزای سەیدسادق باندێکی چوارکەسی مامەڵەکار و بازرگانی چەکیان دەستگیرکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنیان، لەماڵی یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر 22 چەکی جۆری دەمانچەی تورکی بێ مۆڵەت و بڕێک پارەی بیانی کە لەمامەڵەکردنی چەکدا بەکارهاتبون.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی 15ی چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
