پێنتاگۆن:ئەمریکا 300 سەربازی دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 300 سەربازی دیکە دەنێرێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به ئامانجی زیادکردنی توانای وەڵامدانەوەیان بۆ مه‌ترسییه‌كان لە ناوچەکەدا. لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئەمریکا مەترسی ئەوەی لەسەرە کە بەشداری ململانێیەکی گەورەتر بکات و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ربازان و كارمه‌ندانی له ناوچه‌كه دروستببێت، كه زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سن و بنکەکانیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا هەیه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ستیان له ناردنی ئه‌و سه‌ربازانه پشتگیریكردنی هەوڵەکانی رێگریکردنه له ته‌شه‌نه‌كردنی ململانێكان و بەهێزکردنی تواناکانی به‌رگریی هێزەکانی ئەمریکایە.