سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لە پێویستی تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و رێگاوبان
وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پێویستی تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و رێگاوبان و قوتابخانە و بنكە تەندروستییەكان لەو ناوچانەی بە ئامانجكراون كردەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری كرد، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بەغداد و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران لە نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكان بۆ ساڵی 2023 لێكۆلًینەوی لەبارەوە كرا، بەپێی ئەو پلانەی پێشوەختە ئامادەكرابوو، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی تەرخانكردنی دارایی بۆ هەر سێكتەرێكی خزمەتگوزاری یان وەزارەتێك و هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێژەی تەواوكردنی پرۆژەكان لە بەغداد و پارێزگاكان كرا. هاوكات سودانی پێداچوونەوەی بە كارەكانی تیمەكە لە ساڵی یەكەمی تەمەنی حكومەتدا كرد، كە تیایدا هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، سەرەڕای تەرخانكردنی سنووردار بوو بە تایبەتمەندییەكی جیاوازی كارەكانی، و ئەمەش بووبە هیوایەك بۆ زۆرێك لە دانیشتوانی ناوچە كەم خزمەتكراوەكان و متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەوڵەتی بەهێزتر كرد، و هەروەها هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی ناوچە هەژارەكان بەرز نرخاند و ستایشی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە بەشدارییان لەم ئەزموونە باڵایەدا كردووە. سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی هەڵبژاردنی پڕۆژەكان كە لەسەر ئەو بنەمایە ئەم تیمە پێكهێنراوە، و لە ئێستادا لە لایەن وەزارەت و پارێزگاكانەوە جێبەجێ دەكرێن، و هەروەك تەئكیدیی لە تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و پرۆژەكانی ڕێگاوبان و قوتابخانە و بنكە تەندروستییەكان لەو ناوچانەی بە ئامانجكراون كردەوە. سەرۆك وەزیران رێنمایی دا ، كە پێویستە لە كاتی جێبەجێكردندا بەیاننامەی ورد ئامادە بكرێت و پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام بدرێت، بۆ بەدەستهێنانی تایبەتمەندی پێویست و ستانداردی جێبەجێكردن، هاوكات پابەندبوون بە هەموو تێبینییەكانی لایەنی ڕاوێژكاری كە نوێنەرایەتی سەندیكای ئەندازیاران دەكات.
