تۆتی لەبەر ڕۆما دەستبەرداری چەندین یانە بووم
فرانسیسکۆ تۆتی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕۆما لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرا رایگەیاند : 30 ساڵی تەمەنی لە ڕۆما بەسەر برد، ڕێزی بۆ هەمووان نیشان دا و دەستبەرداری گرێبەستەکانی تر بوو، یانەی ڕیال مەدرید و زۆر یانەی تری ڕەتکردووەتەوە، چونکە درێسی رۆمای خۆش دەویست.
ئاماژەی بەوەشکرد: حەزی بەو شێوازە نەبوو کە لەگەڵ ڕۆما کۆتایی بە مێژووەکەی هێنا، چونکە کاتێک لە تۆپی پێدا پێویستیان بە تۆ نابێت ، ئەوا ڕێزی نێوانیان نامێنێت،گرنگ نییە چ یاریزانێک بێت گەرماڵدینی بێت، یان دێل پیێرۆ و باجیۆ، یان تۆتی بێت.
روونیشیکردەوە بۆ هەمیشە لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی هانی یانەکەی بدات، خواستی خۆشی دەربڕی بۆ گەڕانەوە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە یانە ئیتاڵییەکە و لەگەڵ مۆرینیۆ کار بکات ، چونکە بیری کەش و هەوای نێو یانەکە دەکات.
لە کۆتایشدا پەشیمانی خۆی دەربڕی کە نەیتوانیوە لە ژێر دەستی مۆرینیۆ مەشق و ڕاهێنان بکات ، چونکە راهێنەرەکە بۆ ئەو ژمارە یەکە و رێزێکی زۆری دەگرێت.
تۆتی لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی ڕۆما 783 یاری ئەنجامداوە و 307 گۆڵی تۆمارکردووە توانیویەتی 208 ئەسیست بۆ هاورێکانی دروستبکات و پێنج نازناو بەدەستبهێنێت.
