بلینكن: ئەمانەوێت كۆتایی به جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل بهێنین
ئه‌نتۆنی بلینكن له عه‌مانه‌وه له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن رایگه‌یاند، زۆر سوپاسی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌م كه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێگه‌گرتن له فراوانبوونی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل.
بلینكن راشیگه‌یاند، ئێمه هاتووینه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل - حه‌ماس كۆتایی پێبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موومان رازی بووین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزین و رێگری له هه‌وڵه‌كانی فراوانبوونی شه‌ڕ بكرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ قسه‌مان له‌باره‌ی رێگرییه‌كانی فراوانبوونی جه‌نگ له غه‌ززه كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیشكرایه‌وه كه هاوكاری مرۆیی بگاته غه‌ززه.
بلینكن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه باسی بارمته‌كانیش كراوه، ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران له باره‌ی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل كردووه.
گوتییشی: "پێویسته رێككاره‌كان بۆ به‌ئامانج نه‌گرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بگیرێته‌به‌ر، من منداڵی خۆم ده‌بینم كاتێك دۆخی غه‌ززه ده‌بینم".
