مەندەلاوی داوای دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی پەروەردە کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی داوای كردكۆتایی بە پرسی دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر سەرجەم کارمەندای پەروەردەیی بگیرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە“لیژنە پەیوەندیدارە پەرلەمانییەكان خاوبوونەوەی بەرچاویان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە لەجێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و ڕاوێژكاری پەروەردەیی ژمارە٨ی ساڵی ٢٠١٨، بە تایبەتی مادەی شەشەم كە تێیدا هاتووە وەزارەتی شارەوانی پابەندە بەدابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر كادیرانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پابەندە بەتەرخانكردنی قەرزی بیناسازی و بەدەركردنیان لە مەرجی زێدی خۆی لە كاتی دابەشكردندا.”
مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە، كە "هەموو كەسێك بەرپرسیارە لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەمچینە گرنگەی كۆمەڵگا بۆ دەستەبەركردنی واقیعێكی پەروەردەیی تۆكمە لە وڵاتدا"، داوای "كۆتاییهێنان بەپرسی دابەشكردنی زەوییە نیشتەجێبوونەكان لەنێواندا هەموو كادرەكانی پەروەردەیی كرد”.
