پەنجا هەزار هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕ و ململانێ بەردەوامەکانی باکووری بۆرما ئاوارە بوون
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی پەنجا هەزار هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕ و ململانێ بەردەوامەکانی باکووری بۆرما ئاوارە بوون، کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا هاوپەیمانییەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کەمینە نەتەوەییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر هێزە سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به ئونجوومه‌نی سه‌ربازی دەسەڵاتدار دەستپێکرد.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) له راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه 9ـی تشرینی دووەم، نزیکەی پەنجا هەزار کەس لە ویلایەتی شان (باکوور) ناچار بوون هەڵبێن.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، هه‌فته‌ی رابردوو 23 هه‌زار كه‌سی دیكه ناچار بووبوون شوێنه‌كانیان به‌جێبهێڵن و ئاواره بن. هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه ئه‌گه‌ر ململانێ چه‌كدارییه‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره ده‌بن زیاتر ده‌بێت
