پەرلەمانتارێک: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن دیاری نەکردووە
پەرلەمانتارێک: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن دیاری نەکردووە سەرەڕای نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاروان یاروەیس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێویسته پێش دەستپێکردنی پشووی یاسادانان، دانیشتنێک لە ئەنجومەنی نوێنەران ساز بکرێت بۆ درێژکردنی ماوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
کاروان یاروەس لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی "موتاڵع" وتی: "ماوەی یاسایی کۆمسیۆن لە 1/7ـی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، لە کاتێکدا پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لە 10/1 کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان، 19 ڕۆژ لە ماوەی کۆمسیۆنەکە دەمێنێتەوە، بۆیە ناتوانێت پرۆسەی ژماردن ئەنجام بدات و سکاڵاکان چارەسەر بکات و ئەنجامەکان پەسەند بکات، هەروەها ناتوانێت ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکات، کە بڕیارە لە مانگی شوباتی داهاتوو ئەنجام بدرێت".
کاروان یاروەیس ڕەوشی خستەڕوو، کە "پەرلەمانی عێراق لە نۆی ئەم مانگەدا دەست بە پشووی یاسادانان دەکات، کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئێستا پشووی یاسادانان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ژمارەی ئەو دانیشتنانەی کە پێویستە لە هەر خولی یاسادانانێکدا ئەنجام بدرێن هێشتا کۆتایی نەهاتووە، کە پێویستی بە ژمارەیەک دانیشتن هەیە".
