هەژدە ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس و هەواڵساز سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت
هەژدە ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس و هەواڵساز سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت. لە ڕۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دەروازەی (سێمێلکا - فیشخابوور) کاتێک لە سەردانێکی خێزانی دەگەڕایەوە سلێمانی بۆ شوێنی کارەکەی ڕفێندرا.
ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان مەحەممەد ئەحمەد لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا سەردانی خێزانەکەی کرد لە شاری حەلەب لە سوریا، دوای مردنی باوکی مەحەممەد ئەحمەد لە تەمەنی 66 ساڵیدا.
لەلایەن خۆیەوە، ئاژانسی ناوبراو لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "سلێمان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕفێندراوه لە کاتی گەڕانەوەی لە سوریا لە دەروازەی فیشخابور و 18 ڕۆژ لەمەوبەر بە تەواوی پەیوەندیی لەگەڵ ڕۆژنامەنووس پچڕاوە، دوو هەفتە دوای ڕفاندنی سلێمان، هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک لە بەیاننامەیەکی درۆ و گوماناویدا کە تیایدا دانیان بە ڕفاندنی سلێمان نا و هەڕەشەیان لە سزادانی ڕۆژنامەنووس سلێمان کرد".
شايەنی باسە، ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی داگیرکردنی شارەکە لە ساڵی 2018 لەلایەن تورکیاوە، بە ناچاری لەگەڵ خێزانەکەی چوونە پارێزگای حەلەب و لە ڕۆژی 23ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە دەروازەی (سێمێلکا - فیشخابوور) کاتێک لە سەردانێکی خێزانی دەگەڕایەوە سلێمانی بۆ شوێنی کارەکەی ڕفێندرا.
كلمات مفتاحية
- ئازادی ڕادەربڕین
- هەرێمی کوردستان
- پارتی
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- سلێمانی
- عەفرین
- سلێمان ئەحمەد
- ڕۆژنامەوانی
