لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە راگەیێندراوی کۆتاییاندا "سەرکۆنەی تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکات
لووتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بارەی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆتاییهات و وڵاتان داوایان کرد گەمارۆی چەک بخرێتە سەر ئیسرائیل و گەمارۆی سەر غەززە کۆتایی پێبهێندرێت.
لووتکەکە بە بەشداری رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.
لە راگەیێندراوی کۆتاییدا، لووتکەی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی:
- داوای شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە و رێگەدان بە دەربازبوونی کاروانی یارمەتی مرۆیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی بۆ نێو غەززە دەکات.
داوا لە هەموو وڵاتەکان دەکات هەناردەی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل رابگرن.
- لووتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی سەرکۆنەی دوژمنکاریی ئیسرائیل و ئەو تاوانە جەنگی و کۆمەڵکوژییە دڕندانە و نامرۆڤانەیە دەکات، کە حکومەتی داگیرکار دەیانکات.
- ناوبردنی ئەم جەنگە بە بەرگری لەخۆکردن و رەوایەتیپێدانی بە هەر پاساوێک، رەتدەکاتەوە.
- داوا لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی دەکات، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و پابەندکەر بدات بۆ وەستاندنی دوژمنکارییەکە و رێگریکردن لە دەسەڵاتی داگیرکار کە یاسای نێودەوڵەتی، یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی و بڕیارە رەوا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلكردوون.
- هەر بیرۆکەیەکی جیاکردنەوەی کەرتی رۆژئاوا، لەنێویدا قودسی رۆژهەڵات، رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە لەوەی هەر مامەڵەیەک لە داهاتوودا لەگەڵ غەززە بکرێت، پێویستە لە چواڕجێوەی چارەسەرێکی گشتگیردا بێت، بەجۆرێک زامنی یەکگرتوویی یەکپارچەیی غەززە و کەرتی رۆژئاوای وەک خاکی وڵاتی فەلەستین بکات، کە پێویستە وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری بێت و پایتەختەکەی قودسی رۆژهەڵات بێت، لەسەر بنەمای سنوورەکانی 4ـی حوەزیرانی 1967/
- داوا دەکات بە زووترین کات کۆنفرانسێکی ئاشتیی نێودەوڵەتی ببەسترێت.
