وەزیری داد وهاوتا میسرییەکەی تاوتوێی چەند پرسێکی دادوەریان کرد
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە، وەزیری داد خالید شوانی لەگەڵ وەزیری دادی میسر عومەر مەروان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی یاسایی و دادوەریدا.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری داد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- شوانی ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ لایەنی میسری لە هەموو بوارەکانی دادوەری لەسەر هەموو ئاستەکان گفتوگۆیان کردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگی یاسایی و ئەگەری سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەردوو لایەن، بەتایبەتی لە بواری دیجیتاڵکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە میسر و ئەگەری سوود وەرگرتن لەم ئەزموونە لە ئۆتۆماتیکیکردنی تۆمارکردنی خانووبەرەدا.
هەروەها گفتوگۆیان له بارەی هاوکاری و هەماهەنگی له بواری گەڕانەوەی سامانەکان کرد و داواکراوە عێراقییەکان کرد له میسر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی میسر پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەماهەنگی لەو بوارەدا دەربڕیوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتن و یاداشتنامە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برادا.
لە لایەکی دیکەوە، عومەر مەروان وەزیری دادی میسری جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و عێراق بەتایبەتی لە بوارەکانی دادی و دادوەریدا، هەروەها پەرۆشییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەوانە گەیاندنی پارە و کەسانی داواکراو بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەدا کە لەنێوان هەردوولادا لەسەری ڕێککەوتوون.
