سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا گۆڕانکاری لە کابینە حکومیەکەی کرد
ڕیشی سه‌ناك سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ،ئەمڕۆ دووشەممە ،گۆڕانکاری لە کابینە حکومیەکەی کرد و جه‌میس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ دیاریكرد و ده‌یڤد كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتریشی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد. جێی ئاماژەیە سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، سوێلا بریڤرمانی له پۆستی وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی دورخسته‌وه كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندییه، له‌كاتێكدا پێش هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی داهاتودا ئه‌نجامبدرێت، گۆڕانكاری له‌كابینه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات.
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له كابینه‌كه‌دا، ریشی سه‌ناك بڕیاریدا جه‌یمس كلیڤه‌رلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستنیشان بكات، هه‌روه‌ها ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری بریتانیای وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكرد، كه له ساڵی 2016دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی نه‌یتوانی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
