سەرۆک کۆمار پێویستی بایەخدان بە بیرمەند و داهێنەران و رۆشنبیران دوپاتدەکاتەوە
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار پێشوازی لە عەلی فەواز سەرۆکی یەکێتیی گشتی ئەدیبان و نوسەران لە عیراق و عومەر سەرای ئەمینداری گشتی و مونزیر عەبد ئەلحور ئەمینداری گشتی کاروباری رۆشنبیری لە یەکێتییەکە کرد.
دیدارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ،لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، کە تێیدا گفتوگۆی مەعریفی کرا و بۆچونەکان لەبارەی خزمەتکردنی رەوتی رۆشنبیری و پاڵپشتیکردنی رۆشنبیران خرانەڕو، لەم نێوەندەشدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی بایەخدان بە بیرمەندان و داهێنەران کرد.
هەروەها سەرۆک کۆمار بایەخدانی بە دۆسێی رۆشنبیری دوپاتکردەوە، لەو بارەیەشەوە بایەخی رەخساندنی هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی یەکێتییەکە لە پرۆژە نایابەکانیدا رونکردەوە. هەروەک تەئکیدیکردەوە لەسەر پشتگیری هەمیشەیی بۆ یەکێتیی ئەدیبان و نوسەران لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکانی هۆشیاری بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی رۆشنبیری هۆشیار.
لەلایەن خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدی میوان سوپاس و پێزانینیان بۆ سەرۆک کۆمار دوپاتکردەوە لە پای پشتگیری بەردەوامی بۆ یەکێتیی ئەدیبان و نوسەران لە عیراق، پابەندبونی خۆیشیان بە کارکردنی جددی دوپاتکردەوە بە ئامانجی گۆڕانکاریکردن بەرەو باشتر و هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی رۆشنبیری، کە بەشداربێت لە بونیادنانی دەوڵەت و تاکدا.
