حەلبووسی بۆ لایەنگرانی : پابەندی یاسا بن و بەشدارییەکی بەرچاوی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو بكەن
سەرۆکی حیزبی تەقەدوم محەمەد حەلبووسی ،داوای لە لایەنگرانی کرد " پابەندبن بە یاساوە لە ناڕەزایەتییەکانیان دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی کە فەرمانی کۆتایی هێنان بە ئەندامێتییەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دا." حەلبووسی لە میانەی کۆنگرەیەکی هەڵبژاردندا لەنێو سەدان لایەنگریدا لە ناوچەی سەقلاویە لە پارێزگای ئەنبار کە ئاژانسی (موتەڵع) چاودێری کرد" جەختی لەوە کردەوە کە "له ئەرکەکەی بەردەوامە."
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ئاڵنگاریانەی روبەروی بونەتەوە گەورەن، بەڵام هەڵبژاردنی ئەو کاتە پەیامەکەی رونترکردوتەوە، دەنگیان بە پشتبەستن بە ماف و یاسا و ئەو بەڵێنانەی داویانە بە بەرزی دەمێنێتەوە، پابەند دەبن بە یاسا و دەستورەوە، بەڵام پێشێلکردنی یاسا و دەستوریش لە کەس قبوڵناکەن.
حەلبوسی ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات ئیرادەی کەس لاواز نەبێت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، بەڵکو ژنان و پیاوان بە هێز و وزەیەکی بەرزەوە بەشداری بکەن.
باسی لەوەشکردوە، هەندێک دەڵێن، حەلبوسی هێرشدەکاتە سەر دامەزراوە فەرمییەکان و خۆپیشاندان رێکدەخات و عێراق دەخاتەوە ساڵی 2013، بەڵام رەتی دەکەنەوە و قبوڵی ناکەن.
حەلبوسی لە بەشیکی دیکەی قسەکانی ئەوەی رونکردەوە، دەیانەوێت کۆمەڵگەی عێراقی خاوەن سەقامگیری و ئاسایش بێت، داوا لە خەڵک دەکات بیروراکانیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی رێگە بە تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رێگەی کەس نابڕن و یاسا پێشێلناکەن و رێگە بە گەڕانەوەی خۆرئاوابونە رەشەکان نادەن، نایەوێت گوێی لە دەنگی فیشەک بێت، بەڵکو دەیەوێت گوێی لە دەنگی بنیادنان بێت.
لە کۆتایشدا وتی، "خۆم وەک باوکێک و بەرپرسێک دەبینم کە پارێزگاری لە خەڵک و خێزانەکەی بکات، هەروەها رزقیان بۆ پەیدا بکات و رێگری لەوانە بکات کە زیانیان پێ دەگەیەنن."
