سەرۆک کۆمار سەردانی مەیدانی شەرەف و گەڕەکی شەهیدانی کرد لەباکۆی پایتەختی ئازەربایجان
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە ،سەردانی مەیدانی شەرەفی کرد و سورەتی فاتیحەی لەسەر گیانی پاکی سەرکردەی کۆچکردوی ئازەربایجان حەیدەر عەلیێڤ خوێند و تاجە گوڵینەیەکیشی لەسەر مەزارگەکەی دانا".
سەرۆک کۆمار ستایشی دەستکەوتەکانی سەرکردەی کۆچکردو حەیدەر عەلیێڤ و ڕۆڵی لە بونیادنان و پتەوکردنی بناغەی سیاسی و ئابوری و ئەمنیی لە ئازەربایجاندا کرد .
پاشان سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری بەرەو گەڕەکی شەهیدان (شەهید لەر خایبانی) بەڕێکەوت و سورەتی فاتیحەی لەسەر گیانی پاکیان خوێند و تاجە گوڵینەیەکی لەسەر مۆنۆمێنتەکە دانا.
هەروەها بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی باکو، ئایاز ئیمام عەلیێڤ، لەبارەی مێژووی گەڕەکی شەهیدانەوە ڕوونکردنەوەیەکی فراوانی قۆناغەکانی گەشەکردنی پایتەختی ئازەربایجان و مەزنی کەلەپووری و گەشەسەندنی شارستانی و کۆمەڵایەتی تێیدا پێشکەش کرد.
