دارایی پەرلەمان: سێ بژاردە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتەڕوو
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان سێ بژاردەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم و دۆسیەی مووچە خستەڕوو،و ئاماژەی بەوەشکرد یەکێک لەبژارەکان دووبارە پێدانی قەرزە بەحکومەتی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییوە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی"موتەڵع"ی راگەیاند"دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی پێدانی قەرز لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بەغدا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەئێستادا رەوانەکردنی شایستە داراییەکان وچارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ناڕوونە".
کۆچەر وتیشی " سێ بژاردە لەبەردەم هەردوو حکومەتی بەغدا و هەولێردایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکان و دۆسیەی مووچە،یەکەم ودیارترینیان نوێکردنەوەی قەرزە بەگوژمەیەکی دارایی زیاتر یان هەموارکردنەوەی بودجەی ساڵی 2023، ئەمەش بەهۆی پشووی یاسادانان یان پەلەکردن لە ناردنی بودجەی 2024 ڕوونادات".
پێشبینیشیکرد: "دووبارە پەناببرێتە بەر قەرزکردن لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە،بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕۆژانە خۆپیشاندان لە سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت، بگرە لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامبوونی ئەم کێشەیە و دواکەوتنی مووچە دەبێتە هۆی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی فراوانتر".
جەختیشیکردووە، "رێگایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەویش بە بەستنەوەیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە وەزارەتی دارایی لە حکومەتی فیدراڵیدا".
