سەید حەکیم جەختیکردە لەگرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ،ئەمڕۆ سێشەممە ،جەختیکردەوەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتانی دراوسێ و پێداگریشی کرد لەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان. نوسینگەی راگەیاندنی سەید عەممار حەکیم لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" پەڕەسەندنەکانی ئەمنی و سیاسی تەوەری دیدارەکەمان بوو لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی، ولەدیدارەکەشدا جەختیشمان کردەوەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەکان". هەروەها پێداگڕیشی کرد لەسەرجێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتانی دراوسێ و گەڕانەوەی ئاوارەکانیشی بەگرنگ هەمارکرد. سهید حەکیم داوای کردکە پێویستە بەرنامەی ڕوون وئاشکرا هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و هۆشیاری پێوێست لەوبارەیەوە بەهاووڵاتیان ببەخشرێت. دەربارەی قەیرانی فەلەستینیش وتی: گرنگە پشتیوانی لەگەلی فەلەستین بکرێت و شەڕەکە ڕابگیرێت و یارمەتی مرۆیی بنێردرێت، داواشی لەهەمووان کردکە بەرپرسیارێتی ئەم قەیرانە ترسناکە لەئەستۆ بگرن، هەروەها داوای لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە حاڵەتی دوو پێوانەیی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و مافی منداڵ و ئازادی ڕادەربڕین وازلێبێنن .
