دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێکی وەزارەتی پیشەسازی دەرکرد
دەستەی دەستپاکی، ئەمڕۆ سێشەممە ،فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێک لەکۆمپانیایەکی سەربە وەزارەتی پیشەسازی دەرکرد. فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەبەیەنامەیەکدا رایگەیاند:" فەرمانگەی لێکۆڵینەوە تیمێکی پێکهێنا بۆ گەڕان و پشکنینی زانیاریەکانی کە بەدەستی گەیشتووە دەربارەی بەرپرسێکی بەشی یاسایی لەکۆمپانیای گشتی پیشەسازی شووشە سەبارەت بە گەندەڵیەکانی کومپانیاکە، و داواکردنی 6500 دۆلاری ئەمریکی ، بەرامبەربە دامەزراندنیان بە گرێبەست. وتیشی کە تیمەکە بۆسەیەکی نایەوە بۆکەسێک کە ئاسانکاری دەکرد و 5٫000٫000 دیناربەدەستیەوە گیرا، ئەوجا پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی 6500 دۆلاری تیادا دۆزرایەو، جگەلە 6000 دۆلاری دیکە کەلەلای بوون. بەیاننامەکە وتیشی کە پەڕاوی ڵێکۆڵینەوە بۆ کێشەکە کرایەوە بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983و تۆمتبارەکەو کەلوپەلەکان خرانە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
