مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی وه‌ڵامی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه‌وه
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به شكاندنی بایكۆت ده‌ده‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، "بایكۆت به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیكه و ساڵێكی دیكه بایكۆت نه‌كه‌ینه‌وه". مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی لهڕونكردنهوهیهكدا رایانگەیاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مامۆستایان و جێبه‌جێكردنی هیچ داواكارییه‌كی مامۆستایان، داوا له مامۆستایانی میلاك و وانه‌بێژ ده‌كات، بایكۆت بشكێنن، ئێمه له نوێنه‌رانی مامۆستایانی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان، ده‌گه‌یه‌نیین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ماف و داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین و تا چاره‌سه‌ڕی ڕیشه‌یی بۆ پرسی موچه درێژه به بایكۆت ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێمه ئاواته‌خوازبوین ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده له‌جیاتی داوای شكاندنی بایكۆت له‌مامۆستایان، داوای له حكومه‌تی هه‌رێم بكردایه ئه‌و داواكارییانه‌ی مامۆستایان جێبه‌جێ بكات كه جێبه‌جێكردنیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌وانیش، ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه، دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ، دیاریكردنی چاره‌نوسی موچه پاشهكهوتكراوهكانمان، دیاریكردنی چاره‌نوسی سێ موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، مامۆستایان ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌به‌نه به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شیان لێره به‌گوڕێكی دیكه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، دوباره ڕایده‌گه‌یه‌نین، بایكۆت به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیكه و ساڵێكی دیكه بایكۆت نه‌كه‌ینه‌وه".
