هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بە ئامانجەکردنی چەندین بارەگای سوپای تورکیای ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین کوژرانی 23 چەکدار و برینداربوونی 34 چەتەی سەر بە سوپای تورکیا و چەتەکانیان پشتڕاستکردەوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا کە لە نێوان 17ـی تشرینی یەکەم بۆ 19ـی تشرینی دووەم ئەنجامدران.
ئەمڕۆ هەینی (24ـی تشرینی دووەمی 2023)، میدیای فەرمی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینی سەر بە هەسەدە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەنجامیان داوە لە ماوەی مانگی رابردوو کە لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامدان و هاتووە، «لە نێوان 17ـی تشرینی یەکەم بۆ 19ـی تشرینی دووەمی 2023، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی کاریگەریان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەنجامدا لە ئەنجامدا چەندین ئەندامی سوپای داگیرکەری لەناوبرد».
شایەنی باسە، لەنێوان شەوی پێنجشەممە (23ـی تشرینی دووەمی 2023) تا رۆژی هەینی، پەڕی فەرمی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چەندین گرتە ڤیدیۆی بە ئامانج کردن و ئۆپراسیۆنی تایبەتی دژی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی مارع و سنووری عەفرین بڵاوکردەوە، کە تیایدا چەندین چەکدار و ئەندامی سوپای تورکیا بە ئامانج گیران.
