هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی لە نەینەوا و ئەنبار راگەیاند
ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی سەر بە باندەتیرۆرستەكانی داعش لە نەینەوا و ئەنبار راگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیدا هاتووە : دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز و بە كوالیتی جۆری وجیاكرانەوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست بۆ هۆبەكانی فیرقەی دەیەم و شانزەی سەر بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە بەشداری هێزە وشكانییەكانی ئامادەبوو لە ناوچە بەرپرسیارێتییەكان و لە ڕێگەی دوو بۆسەی ورد، یەكەمیان لە گوندی رەیحانیە و دووەمیان لە ژێر بازگەی شەهید ئەحمەد سەداك، دوو تیرۆرستیان دەستگیر كرد كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزای ڕەمادی و ناحیەی بادۆش. لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو دوو تیرۆریستە سەر بە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشن و لەسەر بنەمای بنەڕەتی ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.
