سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ پەرەپێدانی بانکی ڕافیدەین
لە چوارچێوەی بەدواداچوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی بۆ پلانی چاکسازی گشتگیر بۆ کەرتی بانکی لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە نوێنەرانی کۆمپانیای نێودەوڵەتی ( ئێرسنت ئاند یۆنگ ) ی جیهانی لەخۆگرتبوو کە تایبەتمەندن بە ووردبینی و ڕاوێژکاری دارایی بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین و ڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند:لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پلانە کرا کە بۆ چاکسازی بانکی ئامادەکراوە، سەرەتا لە بانکە حکومییەکانەوە دەستپێدەکات کە نوێنەرایەتی 80%ی کەرتی بانکی عێراق دەکەن و جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدانی بانکی ڕافیدەین وەک قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی چاکسازی پلان بۆ دارێژڕاودا کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو چاکسازییە ئابوورییە گشتگیرانەوە کە پێشینەی حکومەت بوون لە بەرنامە جێبەجێکارەکەیدا.
کۆمپانیای (ئێرنست ئەند یۆنگ)ی جیهانی تێڕوانینی خۆی و تەوەرەکانی ئەو پلانەی پێشکەش کرد کە بۆ چاکسازی لە بانکی ڕافیدەین دایڕشتووە وە پێویستی بە هەشت مانگ هەیە بۆ جێبەجێکردنی و پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و هەڵسەنگاندنی کارەکانی بانکە و چاکسازییە کارگێڕییە پێکهاتەییەکان لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە دابینکردنی پاکێجێک لە خزمەتگوزاری بانکی یەکخراو بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان کە بەشدار دەبێت لە گەیشتن بە بانکێک کە بتوانێت پێداویستییەکانی بارودۆخی بانکی جیهانی جێبەجێ بکات هەروەها چاکسازییەکان پەسەندکردنی بەرنامە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەموو مامەڵە بانکییەکاندا و بەکارهێنانی باشترین سەرچاوە مرۆیی و تەکنیکییەکان و گواستنەوە بۆ کاری ئۆتۆماتیکی لە خۆدەگرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد بە پێکهێنانی تیمێک بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆسەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی کاتی دیاریکراودا، هەروەها فەرمانی کرد کە کۆبوونەوەی خولی ئەنجام بدرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دەستکەوتانەی کە بە شێوەیەکی زنجیرەیی بەدەستیان هێناوە.
