دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک رەتدەکاتەوە کە لە بەرژەوەندیی هەرێم تۆمارکرابوو
دادگای فیدڕاڵی سكاڵایه‌كی ره‌تكرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركرابو، راشیگه‌یاند، سكاڵاكار هیچ بەرژەوەندییەکی لە تۆمارکردنی سکاڵاکەدا نییە. دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا سه‌باره‌ت به سكاڵای مه‌حمود حسێن ره‌زا عگێلی ئه‌مینداری گشتی پارتی ئومه‌ی عێراقی بڕیاریدا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه و هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، سكاڵاكار هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی له‌تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایه‌دا نیه.
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی، ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای مه‌حمود حسێن ره‌زا عگێلی ئه‌مینداری گشتی پارتی ئومه‌ی عێراقی كۆبۆوه، كه سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركردبو و داوایكردوه، بڕیارێك بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی دواكه‌وتوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 ئاماژه‌ی پێكراوه
مه‌حمود حسێن ره‌زا عگێلی داواشیكردبو، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت پابه‌ند بێت به واده‌ی پێدانی موچه له‌سه‌ر واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، هه‌روه‌ك باقی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق.
