موسەنا ئەمین: زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر بەغدا
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رەشنووسی هەمواری یاسای زیندانییە سیاسییەکانیان داوەتە ئەنجوومەنی دەوڵەت، دوای پەسندکردنی لە پەرلەمان مووچەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا دەکرێت و میلاکەکانیان دەگوازرێتەوە سەر دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە ،د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە رایگەیاند، "هەڵەبجە کۆمەڵێک قەرەبوو و شایستەی هەیە، کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی بیکاتەوە. یەک لەو قەرەبووانە تایبەتە بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئەو هاووڵاتییانەی پارێزگای هەڵەبجە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، پێویستە مافی قەرەبوو وەربگرن و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوکار بێت لە پێدانی زەوی پێیان."
ئەمینق روونی کردەوە، "ئەو هەموارەی بۆ یاسای زیندانییە سیاسییەکان کراوە، تەنیا بۆ خەڵکی هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور نەکراوە، بەڵکو هەموو زیندانییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ماف و شایستەکانیان هاوتا دەکرێت لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی عێراق و دەچنە سەر بەغدا."
